لە عێراق ١٠٩ تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه ١٠٩ كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پێنج توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه ١٠٩ كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پێنج توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌٣٠ی نیسانی٢٠٢٠، ئاشكرایكرد كه له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و دیاله و موسه‌نا و بابلا و كه‌ربه‌لا و كه‌ركوك و زیقار١٠٩ كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردوه كه له‌و ژماریه ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات ٢٠ له توشبوه‌كانی پێشوش چاكبونه‌ته‌وه.
به گشتی له عیراق دوو هه‌زار و ١١٢ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٩٧ کەسیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٢٦٦ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
ز.ش